پێشبینی شەپۆلێکی بارانی بەهێز دەکرێت
.jpg)
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت: پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانی بەهێز سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە، کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 1ـی ئۆکتۆبەری 2024، شەپۆلێکی باران تەواوی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین سۆران بگرێتەوە تاوەکو نیوەڕۆی چوارشەممە، 2ـی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت.
گوتیشی: لەسنووری پارێزگای سلێمانی پێشبینی بارانێکی زۆر دەکرێت لەگەڵ هەورە بروسکەی توند، هەروەها کاریگەریی شەپۆلەکە بۆ سەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک مامناوەند دەبێت، کە ئەمە یەکەم شەپۆلی بارانی پایزە لەو ناوچانە.
محەممەد کەمال، ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێژەی بارانەکە لە نێوان 20 تا 60 ملمە، هەروەها پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری تۆمار بکرێت، وە لەهەندێک ناوچەی دیاری نەکراو ئەگەری لافاوی کتوپڕ هەیە لە چەم و نشێوەکان.
ئەو شارەزایەی کەشناسی گوتیشی: ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین لەئەگەری هاتنی ئەو شەپۆلە بارانە نەچنە دەرەوە، چونکە ئەگەری هەورەبروسکەی توند هەیە، دەشڵێت: پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە،