کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەواڵە ناخۆشەکەی بڵاوکردەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نەسری سعوودی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نەسری سعوودی

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسری سعوودی ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە، کە دەمێکە هاندەران دەترسن گوێبیستی بن.

رۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا دوای سەرکەوتنی یانەی نەسر بەسەر یانەی رەیانی قەتەری لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا رایگەیاند: ئێستا تەنیا چێژ لە یاریی تۆپی پێ وەردەگرم، چونکە دەزانم کاتێکی زۆرم لە یاریگەکان نەماوە.

دۆن لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ئێستا بۆ من گرنگ نییە کێبڕکێی باشترین یاریزانی جیهان بکەم یان خەڵاتی تاکە کەسی ببەمەوە، بەڵکو تەنیا دەمەوێت چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم و یارمەتی یانەکەم بدەم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی ئێستای نەسری سعوودی تەمەنی 39 ساڵە و 904 گۆڵی لە کاروانی وەرزشی خۆی تۆمارکردووە، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن، مان یونایتد ریاڵ مەدرید و یوڤێنتووس کردووە.