دەستپێکی خوێندن لە لوبنان بۆ حەوت ڕۆژی دیکە دوا خرا

ئەمڕۆ سێشەممە، نیعمە مەحفوز، سەرۆکی سەندیکای مامۆستایان لە لوبنان، دواخستنی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژی دیکە ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان چڕتر بووەتەوە.

مەحفوز گوتیشی: ئێمە سوورین لەسەرئەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە ناوچە ئارامەکاندا دەست پێ بکەین، هەروەها خویندن بۆ منداڵانی ئاوارەکانیش دەست پێ دەکەینەوە.

وەزیری پەروەردەی لوبنان، عەباس ئەلحەلەبی، لە مانگی ئابدا وادەی دەست پێ کردنی ساڵی نوێی خوێندنی ئاشکرا کرد، بڕیاربوو لە 17ـی ئەیلوول دەست پێ بکات.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئامانجدار و دیاریکراوی دژی حزبوڵلا لە ناوچەی نزیک سنوور لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.