ئەمشەو بە كۆمەڵێك گۆڕانكاری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت

وادەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەكانی عێراق دادەخرێت و تا كاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو دەرفەت لەبەرەدەم یانەكان ماوە بۆ ئەوەی گۆڕانكاریی زیاتر لە پێكهاتەی یانەكانیان بكەن، لە نێو یانە كوردستانییەكانیش پێشبینی دەكرێت دهۆك گۆڕانكاری زیاتر لە پێكهاتەكەی بكات.

یانەی هەولێر بە راهێنەرایەتی سەمیر بابۆ بۆ ئەم وەرزە 18 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە و دەستبەرداری 11 یاریزانیش بووە، لە دوایین رۆژی بازاری گواستنەوەی یاریزانان كە ئەمڕۆیە یانەی هەولێر هیدایەت لەتیفی بەرگریكار لە یانەی دهۆك دەگوازێتەوە و دەرگای یانەكە بۆ وەرزی نوێ دادەخات.

لیستی یاریزانانی یانەی هەولێر

گۆڵپارێزان:
دلۆڤان مەهدی
حوسێن جولی
مەهدی هاشم

بەرگریكاران:
خالید كوردئۆغلی
بیلال ئەلعیفە 
نیاز محەمەد
مەحموود شاكر
هیدایەت لەتیف
هەڵۆ فایەق
هێلیۆ مۆنتێرۆ
دیدار غازی

ناوەراستكاران:
سەفین مەنسور
عەلی رەحیم 
هەڵگورد قەیس
ئیڤان خالید 
موئەیەد سەفا
ئوسامە ڕەشید
رەوا یووسف
گەیلان لوقمان

هێرشبەران:
یوسف بن سۆدە
موئەیەد سەفا
دانا كامەران
هیگۆ ڤیدال
كۆڵین ئەندەرسۆن


 لیستی یاریزانانی یانەی دهۆك

گۆڵپارێزان:
محەمەد ساڵح
ئەحمەد بەشار
زانا جۆزەل

بەرگریكاران:
ونلۆ كۆلیبالی
نەجم شوان
مازێس ئارتێن
لوكاس مۆسیس
بەیار ئەبوبەكر
رێباز رەحیم

ناوەراستكاران:
پێتەر گۆرگیس
جیلبێرت کومسۆن
حەسەن عیماد
زانا عەلی
هاروون ئەحمەد
رۆبن ئاكوای
 ئاكو عوزێر
یانیك زاكیری
سیابەند عەگید
عەلی موحسین

هێرشبەران:
ژیار گۆڤەند
ئەمیر كینانی
پاشەنگ عەبدوڵڵا
زولفەقار یونس

لە لایەكی دیكەیشەوە یانەی زاخۆ بۆ ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی تەلال بلوشی 9 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە و دوایین یاریزانیش ئیبراهیم هیساری بە ڕەگەز ئارجێنتینی بوو. زاخۆ بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق گرێبەستی 11 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێكردووەتەوە و دەستبەرداری 11 یاریزانیش بووە.

لیستی یاریزانانی یانەی زاخۆ

گۆڵپارێزان:
عەلی كازم
عەلی عەبدولكەریم
هۆگر عەلی
عومەر زەكی

بەرگریكاران:
ئەحمەد ئیبراهیم
سیپان سەدیق
یوسف رائید
عەلا رەعد
محەمەد ئەبوحەشیش 
ئەحمەد نازم
شڤان جەمیل

ناوەراستكارن:
ئەمجەد عەتوان
محەمەد عەلی عەبود
ئەیوب نەناح
مۆیسیش ولشیك
ناسر محەمەدۆ
حەمید حاجی
بەیار زەكی

هێرشبەران:
ئیبراهیم هیسار 
مەحموود ئەسوەد 
گۆستاڤۆ هێنریك
ئەحمەد زامل

یانەی نەورۆزیش بۆ چوارەم وەرز لەسەریەك بەشداریی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەكات، بە راهێنەرایەتی جۆرڤان ڤیێرا بۆ ئەم وەرزە 12 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە و دەستبەرداری 9 یاریزانی وەرزی رابردوو بووە و گرێبەستی 11 یاریزانی وەرزی رابردووشی نوێكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت پێش داخستنی دەرگەی گواستنەوەی یاریزانان، نەورۆز یاریزانێكی پێشووی بگەڕێنێتەوە.

لیستی یاریزانانی یانەی نەورۆز

گۆڵپارێزان:
عیماد عیسا
هانی شاكر
چۆمان ئەحمەد

بەرگریكاران:
دانیێل كامی
هەنگاو محەمەد
 تەقی فەلاح
عەباس یاسین
ویڵنگتۆن تایرا
شوانە مەحموود
محەمەد دلاوەر

ناوەراستكارن:
موعین ئەحمەد
ئینتێرس ئۆكسی
راستگۆ فاریق
سیڤان عومەر
ئیسماعیل محەمەد
ئیفیانی ئیفیانی 
ئەحمەد مەحموود


هێرشبەران:

ئاسۆ رۆستەم
هاوكار جەمال
ئیبراهیم محەمەد 
محەمەد تەقی
كڵاودیۆ ئۆلیڤێرا
مەروان حوسێن

.