مەسرور بارزانی: زیاتر لە 4500 کارگەی نوێ مۆڵەتیان پێ دراوە و چەندانیان لەم ڕۆژانە دەکرێنەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا زیاتر لە 4500 کارگەی نوێ مۆڵەتیان پێ دراوە، چەندانیان لەم ڕۆژانەدا دەکرێنەوە.

چوارشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکی( ئێکس) دا نووسیویەتی: تا ئێستا زیاتر لە 4500 کارگەی نوێ مۆڵەتیان پێ دراوە، چەندانیان لەم ڕۆژانەدا دەکرێنەوە. دەڵێت: کارگەی سرنجی SMC لە هەولێر یەکێکە لەوانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كارگەی (SMC) بۆ بەرهەمهێنانی سرنج لە شاری هەولێر كردەوە.

لە لێدوانێکدا، سەرۆك وەزیران خۆشحاڵیی خۆی لەوە دەربڕی كە ئەمڕۆ دووەمین كارگەی پیشەسازی دەكاتەوە و جەختی كردەوە "حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات كەمتر پێویستیی بە هاوردەكردنی كەرەستەكان هەبێت". ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ یارمەتیدانی هەر وەبەرهێنەرێك دەربڕی كە بیەوێت لە كەرتی پیشەسازیدا وەبەرهێنان بكات.