سەفین دزەیی: لە کابینەی نۆیەمدا هەوڵ دراوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەهێزتر بکرێن

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، دەڵێت: سەردانی ژمارەیەکی زۆر سەرۆک، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان بۆ هەولێر بەڵگەن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا هەوڵ دراوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ناوچەیی بەهێزتر بکرێن.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: سەردانی ژمارەیەکی زۆر سەرۆک، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان بۆ هەولێر بەڵگەن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەک تەنیا لە بواری دیپلۆماسیدا، بەڵكو لە بواری ئابووریش پەیوەندییەکان بەرەو پێش چوونە.

Fly Erbil Advertisment