ئەحمەد هۆشیار: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەتەوە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیان پێکردووەتەوە.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاشیگەیاند: تەواوی هێلە ئاسمانییەکان دەستییان بە گەشتەکانیان کردەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تەنها هەردوو هێلی ئاسمانیی تورکیش ئێلاین و پێگاسۆس نەبێت کە تا ئێستا گەشتەکانیان دەست پێ نەکردووەتەوە.