له سلێمانی زیاتر له 10 كه‌سی ئاسیایی ده‌ستگیر كران

زیاتر له ده كه‌س كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئاسیاییان هه‌یه له سنووره‌كانی سلێمانی ده‌ستگیر ده‌كرێن؛ هاوكات گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، حه‌یده‌ر شوكر، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پاسه‌وانی سنووری عێراق تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی: 13 كه‌سی كیشوه‌ری ئاسیایان ده‌ستگیر كردووه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی به‌نگلادیشن و به مه‌به‌ستی كاركردن هه‌وڵیان داوه له ڕێگه‌ی سلێمانییه‌وه كه له ئێرانه‌وه دزه‌یان كردووه، خۆیان بگه‌یه‌ننه شاره‌كانی عێراق.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به پێی یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا له لایه‌ن پاسه‌وانی سنوور لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پاشان ڕاده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاسایش، هه‌واڵگری یاخود لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور له سلێمانی ده‌كرێن. ناوبراو گوتیشی: هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی دزه‌كردنی ئه‌و 13 كه‌سه‌ی بۆ ناو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند كه له لایه‌ن لیوای سێی پاسه‌وانی سنووره‌وه ده‌ستگیر كراون.