گێچەڵ و توندوتیژی سێکسی لە وڵاتانی عەرەبیدا له زیادبووندایه

ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاماژه به زیادبوونی دیارده‌ی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ناو قوتابخانه‌كان و له نێوان قوتابییاندا؛ ئاماره‌كان له باره‌ی ئه‌م دیاره‌ده‌یه مایه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ن و داواش له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ن ڕێكاری جیددی بگرنه به‌ر و سنوورێكی بۆ دابنێن. هاوكات توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێی وایه، سۆشیال مێدیا هۆكاری سه‌ره‌كی فره‌وانبوونی ئه‌و دیارده‌یه‌یه.
یه‌كێك له دیاره باوه‌كان له وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه به ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، زۆربوونی گێچه‌ڵی سێكسییه، كه بۆ ناو قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن شۆڕ بووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنه‌كانی، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی خۆكوشتن و سه‌رهه‌ڵگرتن كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه خه‌ریكه ژێرخانی په‌روه‌رده له سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنێت
نوێترین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌م دیاره‌ده‌یه له وڵاتی مه‌غریب سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌م دیارده‌یه خه‌ریكه ژێرخانی په‌روه‌رده له سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنێت، به شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی 30%ـی كوڕان و 37.9%ـی كچان له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕاپۆرته تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له ناو كۆمه‌ڵگه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه شوێنی زانست و په‌روه‌رده‌ن، گواستراوه‌ته‌وه. به جۆرێك كچان له هه‌ردوو قۆناخی ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندی كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌م دۆخه. ئاماره‌كان له‌م باره‌وه ده‌ریان خستووه، ڕێژه‌ی 14.6% كچان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌ردوو قۆناخی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه، كه ڕێژه‌ی 10.4%ـیان بوونه‌ته قوربانی په‌یوه‌ندی به زۆری سێكسی.
توندوتیژی سێكسی له ناو قوتابخانه‌كاندا به ته‌نیا كچانی نه‌گرتووه‌ته‌وه
مایه‌ی سه‌رنجه ڕاپۆرته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، توندوتیژی سێكسی له ناو قوتابخانه‌كاندا به ته‌نیا كچانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو كوڕانیشی به سه‌ختتر گرتووه‌ته‌وه. ئاماره‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی 66.3% قوتابییانی كوڕ له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه، هاوكات ڕێژه‌ی 22.1%ـی كچان له لایه‌ن كچانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌مان دیارده و ڕه‌فتار بوونه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان هۆشدارییان له فره‌وانبوونی دیارده‌كه داوه. زانیاریی ناو ڕاپۆرته‌كان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژی زاره‌كی له ناو هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا له ناو قوتابخانه‌دا به‌تایبه‌ت له قۆناخی سه‌ره‌تاییدا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو، به شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی 10.3% كچان له قوتابخانه‌كانی مه‌غریبدا ڕووبه‌ڕووی جنێو و قسه‌ی نه‌شیاو ده‌بنه‌وه، هاوكات كوڕان به ڕێژه‌ی 12.4% ڕووبه‌ڕووی هه‌مان دیارده ده‌بنه‌وه. له‌و كاته‌ی كچان له قوتابخانه ناوه‌ندی و دواناوهندییهكاندا به ڕێژه‌ی 15.7% و كوڕانیش به ڕێژه‌ی 14% ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بنه‌وه.
ترس له زیادبوونی دیارده‌ی گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه
ڕاپۆرته‌كان به هه‌مان شێوه هۆشدارییان له فره‌وانبوونی ئه‌و دیارده‌یه داوه، ته‌نانه‌ت ترسی خۆیان له زیادبوونی گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی نیشان داوه كه كچان و كوڕان له لایه‌ن كه‌سانی جیاجیاوه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌ندرێت.
له‌م باره‌وه زه‌رده‌شت قادر پاڵانی، پسپۆڕ و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24، هێمای بۆ ئه‌وه كرد، زۆربوونی دیارده‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به‌تایبه‌تی له ناو قوتابخانه‌كان له كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان بۆ دنیای پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆجیا و فره‌وانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.

زه‌رده‌شت قادر پاڵانی هه‌روه‌ها پێی وایه، ئه‌وه‌ی له سۆشیال مێدیا ده‌گوزه‌رێت، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به به‌ده‌ستهێنانی ماددییه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ی خه‌ڵكانێك له پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و له سۆشیال مێدیادا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و هه‌واداریان بۆ زۆر ده‌بێت، ئه‌مه دواتر ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكانی دیكه و چاوی لێ ده‌كه‌ن و به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند بن، چونكه ده‌بینن به‌رانبه‌ره‌كانیان جلوبه‌رگی پۆشته و خواردن و خواردنه‌وه‌ی گرانبه‌ها و زێڕ و خانوو و ئۆتۆمبیلی مۆدێلبهرزیان هه‌یه، ئه‌وانیش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان ئه‌و شتانه ده‌ده‌ن. به بۆچوونی زه‌رده‌شت قادر، كۆمه‌ڵگه هه‌ژاره‌كان زیاتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیاردانه ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی به جۆر و شێوازی جیاجیاوه سانسۆریان له‌سه‌ر بووه و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان كپ كراوه و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه تێكه‌ڵ به جیهانی نوێ ببن و ببنه به‌شێك له گڵۆبالیزه‌یشن.