چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵی لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)

دروشمی سەرەکییان "دەیڕووخێنین"، ئەمە ئامانجی سەرەکی نەیارانی ھەرێمی کوردستانە، ئەوان بەکاری دەھێنن بۆ لاوازکردنی پارتی و بەم ڕێگەیە پەلاماردانی ھەرێمی کوردستان بۆ نەیارانی ئاسان دەبێت. دوای جێبەجێکردنی چەندین پیلان بۆ لاوازکردنی پارتی سەرکەوتوو نه‌بوون، ئێسته‌ پیلانیان گۆڕیوە بۆ لاوازکردنی پارتی بە ڕێگەی ئەم ھەڵبژاردنە.

پێشبینییەکان لای چاودێرانی سیاسی وایە، ئەم پیلانە پوچەڵە و ڕکابەرەکانی پارتی لاوازن و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پێچەوانەیە، چونكە خەڵكی كورد ھۆشیار و پارتی ھەڵدەبژێرێت.

چاودێرێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک لایەنی عێراقی پلانیان ھەیە بە بەکارھێنانی چەند لایەنێکی ناوخۆ پارتی لاواز بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەو ڕێگەیەوە پەلاماری ھەرێمی کوردستان بدەن بەڵام ئەم پلانەیان بە سندووقەکانی دەنگدان پووچەڵ دەبێتەوە و ئامانجەکەیان ناپێکن، کاندیدێکی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، دەنگدان بە لیستی 190ـی پارتی دەنگدانە بە پووچەڵکردنەوەی پلانی دوژمنان.

ھاوژین عومەر،  چاودێری سیاسی تایبه‌ت به‌ كوردستان24 گوتی: ڕكابه‌ره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی پێویست نه‌هێنێت، به‌ڵام پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی زیاتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌هێنێت و هه‌ڤاڵان و ده‌نگده‌رانی پارتی به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

دروشمی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئارامی و خۆراگری و پێکەوەیە. جێگری سەرۆکی پارتی پەیامی بۆ لایەنەکان ئەوەیە، ھەر دەستەکەوتێک بۆ ھەرێمی کوردستان بە دەست ھاتبێ یان دەستکەوتی پارتییە یان لەگەڵ پارتی بوون، ھیچ کام لە لایەنەکان بەبێ پارتی ناتوانن یەک دەستکەوت بەدەست بھێنن.

لایەنگرانی پارتی سندووقەکانی دەنگدان دەکەنە سەنگەری بەرگری لە ھەرێمی کوردستان و ئەنجامەکەش بۆ نەیاران شۆکھێنەرە.

لاتاو بارزان مەلاخالید، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان24 گوتی: هێز و مانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ پارێزراو ده‌بێت.