چۆن خۆت لە ئازاری دڵە کزێ بەدوور دەگریت !
پرۆفیسۆر ڤلادیمێر پۆپۆڤ، لە زانکۆی بایۆتەکنەلۆجی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەتوانین ئازاری دڵەکزێ لە ڕێگەی هەندێک خۆراکی ڕۆژانە نەهێڵێن.
بە گوتەی ئەو پڕۆفیسرە، پێویستە گرنگی تەواو بدەین بە دانەوێڵەکانی وەک ؛ ساوەر و برنجی قاوەیی، هەروەها گێزەر، چەوەندەر، کولەکە، سپێناخ، برۆکلی، فاسۆلیا سەوز و میوە، چونکە ئەم بەرهەمانە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، کە وا لە مرۆڤ دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکات و بەم شێوەیە خۆی لە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو خۆراکانە بەدوور بگرێت کە دەبێتە هۆی دڵەکزێ.
پرۆفیسۆرەکە ئاماژە بەوەش کرد، کە دەتوانرێت ترشی گەدە نەهێڵێن بە خواردنی بەرهەمە سەرەتاییەکان – کەلەرم "لەهانە"، کەرەوزی زەرد، مۆز و گوێز.
بە گوتەی ناوبراو، وەرزش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی دەرکەوتنی نیشانەکانی دڵە کزێ، بۆیە بە هێڵی یەکەمی خۆپاراستن و چارەسەری دادەنرێت.
خواردنە چەورەکان و خوێ و بەهاراتەکان سەرچاوەی ئازارن بۆ دڵەکزێ، وەک؛ گۆشتی چەور، خواردنی خێرا، چپسەکانی پەتاتە، پیتزا، سۆسیس دوکەڵاوی، بەهارات و سۆسی گەرم. هەروەها میوەی لیمۆ، سەوزە، میوەی ترش، قاوە، خواردنەوە گازییەکان، سیر، پیاز، ترێ، شوکولاتە، شیرینی و خواردنی ترش دەبنە هۆی دڵەکزێ.
ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژە بەوەش دەکات کە جگەرەکێشان هاندەری دەردانی ترشی هایدرۆکلۆریکە لە گەدەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشی گەدە. هەروەها دوکەڵی تووتن دەبێتە هۆی خوران و سووتانی بچووک لە پەردەی لینجی سورێنچکدا.
پرۆفیسۆرەکە ئەوەشی خستە ڕوو، باشتر وایە دوای خواردن ڕاستەوخۆ ئاو و چا و قاوە نەخۆیتەوە.