به ڤیدیۆ: ببینه گیاندا‌رێك چی له بێژه‌رێكی وه‌رزشی ده‌كات
راسته‌وخۆ له ناو ستۆدیۆدا بووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵێ (WBZ) كه ئۆفیسه‌كه‌ی له شاری "بۆستن"ه بڕیار ده‌دات كه راسته‌وخۆ له‌كاتی پێشكه‌شكردنی پرۆگرامه وه‌رزشیه‌كه‌یدا بێچووه تیمساحێك بدات به بێژهرهكهیان به ناوی "ستیڤ بیرتۆن" به‌ڵام له‌وكاته‌ی تیمساحه‌كه به ده‌سته‌كانی ده‌گرێت و بێچووه تیمساحه‌كه ده‌یه‌وێت له‌ناو ده‌ستی رابكات، بێژه‌ره‌كه دووچاری ترس و شڵه‌ژان ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كان تیمساحه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرنه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له راهێنه‌ره‌كان به بێژه‌ره‌كه ده‌ڵێت توند ده‌ستت بگره"ئه‌ویش ده‌ڵێت وامكردووه و چه‌ند جارێك ئه‌و قسانه دووباره ده‌كاته‌وه به‌ڵام بێچووه تیمساحه‌كه‌ی بۆ كۆنترۆڵ ناكرێت" و ئه‌و بێژه‌ره هێور نابێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه راهێنه‌ره‌كان بێچووه تیمساحه‌كه دوور ده‌خه‌نه‌وه.