ڤۆدكا و پیتزا له رێككه‌وتننامه‌ی سوریادا ببینه
پیتزا له ئه‌مریكا و ڤۆدكا له روسیا
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی سوریا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، ڤۆدكا پێشكه‌ش به‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌كات كه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دانوستان ده‌كه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ی كه دانوستانی نێوان لاڤرۆڤ و كێری سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سوریا به كۆتایی بهێت، هه‌ندێ پیتزا بۆ 60 رۆژنامه‌نووس گه‌یشته ئه‌و ژووره‌ی هۆتێل كه تایبه‌ته به رۆژنامه‌نووسان.
پاشان لاڤرۆڤ به دوو ڤۆدكای روسی هاته ژووری رۆژنامه‌نووسان و به شێوه‌یه‌كی جیدی گوتی پیتزا له شاندی ئه‌مریكییه و ئیمه‌ش به ڤۆدكا هاتووین.