رووباری خوێن له شەقامەكانی داكا
K24 – هه‌ولێر
له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا، رووباری خوێن شه‌قامه‌كانی داكای پایته‌ختی به‌نگلادیش داده‌پۆشێت كه هاووڵاتیان پارك و گه‌راج بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ل به‌كار دێنن.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی به‌نگلادیش چه‌ندین شوێن بۆ سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ له داكای پایته‌خت دیاری كردووه، به‌ڵام به‌هۆی بارانێكی زۆره‌وه نه‌یانتوانی ئاژه‌ڵه‌كانیان ببنه شوێنی سه‌ربڕین.
خه‌ڵكی شاری داكا له رۆژانی جه‌ژنی قوربانی به‌تایبه‌تی له رۆژی سێشه‌م كه بارانێكی زۆر باری، ئاژه‌ڵه‌كانیان له گه‌راجی ئۆتۆمبێله‌كان و شوێنه‌كانی تر سه‌ربڕی. به‌هۆیه‌وه رووبارێكی خوێناوی شه‌قامه‌كانی پایته‌خت داپۆشی كه هاووڵاتیان له‌ناو ئاوێكی سوردا هاتوچوویان ده‌كرد.






