فیفا له‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌كشێته‌وه‌

چیتر فیفا خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌ باشترین یاریزانی جیهان نادات

سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ی فیفا به‌ نیازی ئه‌وه‌یه‌ چیتر به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان نه‌به‌خشێت و ده‌یه‌وێت له‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بكشێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان نایه‌وێت چیتر به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فره‌نسی باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان بكات.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، فیفا ده‌یه‌وێت به‌ هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشووتر خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت به‌ فیدراسیۆنه‌كه‌ی هه‌بێت و به‌ ته‌نیا خه‌ڵات به‌ باشترین یاریزانی جیهان ببه‌خشێت.

ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا ئه‌م پلانه‌ سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ی فیفا سه‌ربگرێت ره‌نگه‌ له‌ ساڵێكدا دوو خه‌ڵات به‌ باشترین یاریزانی جیهان بدرێت، یه‌كێكیان له‌ لایه‌ن فیفاوه‌ ده‌بێت، ئه‌وی دووه‌میان خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ده‌بێت.

Fly Erbil Advertisment