بۆ وه‌رگرتنی ئایفۆنی نوێ 3 رۆژە لەبەردەم كۆمپانیای ئەپڵ لەچاوەڕوانیدان

له‌ناو خێوه‌تدا ده‌ژین

K24 - هه‌ولێر:

ھاووڵاتیانی ئوسترالیا و ژاپۆن لەبەردەم نوسینگەی كۆمپانیای ئەپڵ لە چاوەڕوانیدان, بۆ ئەوەی ناویان بچێتە ئەو لیستە كە یەكەم كەس دەبن بۆ وەرگرتنی مۆبایلی ئایفۆن 7، ئەو ھاووڵاتيیانە ماوەی 3 رۆژە بە شەوو بەرۆژ لەناو خێوەتدا ژیان بەسەر دەبەن و دەڵێن تاكو ئایفۆن 7 بەدەست نەھێنن ناگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئەم ژاپۆنیانە بۆ دواكەوتنی مووچە كۆنەبوونەتەوە، بەڵكو چاوەڕۆی مۆبایلی ئایفۆن 7 دەكەن، ئەم ھەوادارانە بۆ ئەوەی ببنە یەكەم كەس لەژاپۆن كەئایفۆن 7 وەرگرێت، بەردەم نوسینگەی ئەپڵیان كردووه‌تە شوێنی خواردن و حەوانەوەیان، بۆ بەدەستھێنانی ئایفۆن 7 شەو رۆژ لەبەردەم كۆمپانیای ئەپڵ دەكەنەوەو ھەندێكیشیان دەڵێن تا بەدەستی نەھێنێم نەگەڕێمەوە ماڵەوە.

یه‌كێك له‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ئایفۆن 7 ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: "من لەدوێنێ ئێوارەوە ھاتومەتە ئێرە ، لەوكاتیەوە لە چاوەروانیدام ، من حەز بە كەمپین دەكەم لەدەرەوە ، بەڵام دڵنیام لەداھاتوو ئەو چاوەڕوانیە تەواو دەبێت".

یه‌كێكی دیكه‌ ده‌ڵێت: "من تامەزۆری ئەوەم لە ئینستەگرام وێنەكانم دابەزێنم بەكواڵێتیەكی بەرز بۆ ئەوەی ھاوڕێكانم زۆرتین لایكی بۆ بكەن، ھەروەھا بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی وێنەكان و كوالێتی كامێراكەی ئایفۆن 7 كارێكی باشی كردووە".