122 ملیۆن دۆلار له ماڵی خوشكی به‌رپرسێكی به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌دۆزرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی روسیا رایانگه‌یاند به‌رپرسێكی باڵابه‌رزیان له ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیكی ده‌یلی مه‌یل، له كاتێ پشكنینی شۆقهیهك به‌ناوی خوشكی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستیان به‌سه‌ر 122 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی گیراوه كه به‌و وته‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی روسیا قۆڕسایی پاره‌كه نیو تۆن بووه و نییه‌تی بردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵ هه‌بووه.
دیمیتری زاخرشینكۆ جێگرێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاسایشی ئابووری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا بوویه.
گوته‌بێژی كرملین رایگه‌یاند ڤلادیمیر پوتین له ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
زاخرشینكۆ تۆمه‌تباره به خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی به‌رتیل و ئاسته‌نگ كردنی دادپه‌روه‌ری، ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت پاره‌كه له ماڵی خوشكه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیی به ئه‌ووه نییه.
