به ڤیدیۆ.. پێشكه‌شكارێكی ئه‌مه‌ریكی به ده‌مامك پێشوازی له هیلاری ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جێمی فالۆن، ئه‌كته‌ری كۆمێدی و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "The Tonight Show", وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به ده‌مامكه‌وه پێشوازی لێده‌كات.
له ميانى به‌شداریكردنی له 15ه‌هه‌مین ساڵیادی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر, به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی و تێكچبوونی باری ته‌ندروستی هیلاری، به ناچاری گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و ركابه‌ره‌كه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی هیلاری، به‌رده‌وام باسی له‌وه‌ده‌كرد، كه هیلاری نه‌خۆشه و ناتوانێت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بباته‌وه، ئه‌وا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ناتوانێت ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ بكات.
دواتریش پزیشكه تایبه‌ته‌كانی هيلارى رایانگه‌یاند، باری ته‌ندروستی ئه‌و كاندیده‌ی دیموكراته‌كان جێگیره و "بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه".