20 دكتۆر هه‌وڵی رزگاركردنی له مردن ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووس جۆن سیمپسۆن 72 ساڵی، نێردراوی به ئه‌زموونی بی بی سی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له سه‌ره‌مه‌رگ دایه و 20 دكتۆر هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، جۆن سیمپسۆن دووچاری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووه و له نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كات.
سیمپسۆن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ نێردراوی بی بی سی بووه له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان، به‌هۆی خواردنی ژه‌هراوی و وشكبوونێكی توندی له‌شی له نه‌خۆشخانه كه‌تووه.
خێزانه‌كه‌ی، دی كروگێر رایگه‌یاند پیاوه‌كه هاوشێوه‌ی گه‌رده‌لوولێك بوو.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه 20 دكتۆر هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌ده‌ن.

سیمپسۆن شاره‌زایه‌كی باشی كێشه‌ی كورده، یه‌كێك بوو له‌وانه كه هه‌ر زوو له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه فیلمێكی دۆكیۆمێنته‌ری دروستكرد. چه‌ندینحار هاتووه‌ته كوردستان، دۆستایه‌تییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌یه.
سالی 2003 له‌كاتی هێرشی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له نزیك موسڵ، سیمپسۆن و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه وه‌جیه بارزانی برای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بریندار ببوون.
زیاتر له ٤٠ ساڵه له‌گه‌ڵ بی بی سی كار ده‌كات و رووماڵی چه‌ندین شه‌ڕ له سه‌رتاسه‌ری جیهان كردووه.





