چۆن خۆی له‌ده‌ستی داعش رزگار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ڤیدیۆیه‌ك له رۆژی 17 ئه‌یلول له یوتیۆب بڵاو بۆته‌وه كه پیشان ده‌دات هه‌ندێ له چه‌كدارانی داعش له ئه‌فغانستان ده‌یانه‌وێ سێ كه‌س گوله‌باران بكه‌ن.
چه‌كدارانی داعش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كوشتنی هه‌ر سێ هاوڵاتی، كه ده‌ستیان له پشته‌وه به‌ستراوه.
پێش ئه‌وه‌ی كه حوكمی كوشتن‌یان جێبه‌جێ بكرێت، چه‌كدارێك نزیكی یه‌كێ له دیله‌كان ده‌بێته‌وه و چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێت و وادیاره ده‌یه‌وێت ده‌ستكاری ده‌ستی بكات كه له پشته‌وه به‌ستراوه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه پاڵی به چه‌كداره‌كه‌ی داعشه‌وه ده‌نێت و چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و له یه‌كه‌م ته‌قه‌دا چه‌كدارێكی داعش ده‌كوژێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی The Sun ده‌نگۆی دژ به یه‌ك سه‌باره‌ت به راستی یان ساخته‌بوونی ئه‌و رووداوه هه‌یه، كه چه‌كداران به زمانی په‌شتو قسه ده‌كه‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا دیاره وێنه‌گره‌كه را ده‌كات، ئه‌نجامه‌كه‌شی به چاوی خۆتت ببینه.