دروستكردنی ئایفۆن 7 بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ندی تێده‌چێت؟
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی CNN, دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن 7ى 128 گێگابایت، بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ، ته‌نها 294 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا تێده‌چێت و له بازاڕه‌كانیش به 749 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تێچووی هه‌ر به شێكی ئه‌لیكترۆنی له ئایفۆن 7 به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شاشه 37 دۆلار
پاتری 4 دۆلار
كامێرا‌كان 26 دۆلار
مه‌زه‌ربۆرد 74 دۆلار
بیستۆك 11.5 دۆلار
كه‌ڤه‌ر 22 دۆلار
ته‌واوی پارچه‌كانی دیكه 117.5 دۆلار
له راپۆرته‌كه‌شدا، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌وه‌ته‌نها تێچووی به‌شه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه (به‌شه ره‌قه‌كان – هاردوێر – Hard Ware)ه، نه‌ك تێچووی به‌رنامه و به‌شه نه‌رمه‌كان (Soft Ware) و سیسته‌می كارپێكردنی مۆبایله‌كه.