دروستكردنی ئایفۆن 7 بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ندی تێده‌چێت؟

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی CNN, دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن 7ى 128 گێگابایت، بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ، ته‌نها 294 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا تێده‌چێت و له‌ بازاڕه‌كانیش به‌ 749 دۆلار ده‌فرۆشرێت.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، تێچووی هه‌ر به‌ شێكی ئه‌لیكترۆنی له‌ ئایفۆن 7 به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

شاشه‌ 37 دۆلار

پاتری 4 دۆلار

كامێراكان 26 دۆلار

مه‌زه‌ربۆرد  74 دۆلار

بیستۆك 11.5 دۆلار

كه‌ڤه‌ر 22 دۆلار

ته‌واوی پارچه‌كانی دیكه‌ 117.5 دۆلار

له‌ راپۆرته‌كه‌شدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ته‌نها تێچووی به‌شه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌ (به‌شه‌ ره‌قه‌كان – هاردوێر – Hard Ware)ه‌، نه‌ك تێچووی به‌رنامه‌ و به‌شه‌ نه‌رمه‌كان (Soft Ware) و سیسته‌می كارپێكردنی مۆبایله‌كه‌.