له پاداشتی كاره‌كه‌ی شه‌قێكی توندی خوارد و له‌هۆشخۆی چوو
زیاتر له 47 ملیۆن جار بینراوه
K24 - هه‌ولێر:
ساموێل گرابز، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی گرته‌ی ڤیدیۆیی كۆمێدی به‌رهه‌مده‌هێنن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی (Vine Videos) بڵاویده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و گرته‌یه‌ی ئه‌مجاره، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌وان نه‌بوو.
ساموێل له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیكه، له ماركێتێك له كارۆلاینای باكوور دانشیتوون و هه‌ریه‌كێكیان له دواوه قژی كچێك راده‌كێشن، به‌ڵام قژی كچی سێیه‌م ده‌ستكردبوو.
ئه‌م كاره‌ش بووه هۆی ده‌رهاتنی قژه ده‌ستكرده‌كه و كچه‌كه‌ش به شه‌قێك وه‌ڵامی دایه‌وه و كوڕه‌كه‌ی له‌هۆشخۆی چوو، كه ناوی فرێدی ماكۆڵۆمه.