15 حاجی خنكان
11 ی دیكه‌ش بێ سه‌ر و شوێنن
K24 – هه‌ولێر:
تیمه‌كانی فریاگوزاری له رووباری "چاو فرایا" ی تایله‌ند، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به دوای 11 كه‌سی تایلهندییدا ده‌گه‌ڕێن كه تا ئیستا بێ سه‌ر و شوێنن و به هۆی نغرۆبوونی كهشتیهكهیانهوه "15" كه‌سی دیكه‌ش مردوون كه هه‌موویان حاجیین.
ئه‌و كه‌شتییه زیاتر له "100" كه‌سی له ناودا بووه و دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری "ئیوسایا" كه كاتژمێرێك له بانكۆكی پایته‌خته‌وه دووره، خۆیكێشاوه به شوراكانی لێواری رووباره‌كه‌دا و نغرۆ بووه.
"ریوات براسینگ" جێگری دادوه‌ری ئیوسایا رایگه‌یاندووه"ژماره‌ی قوربانییه‌كان تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته "15" كه‌س و "11" كه‌سی دیكه‌ش تا ئیستا چاره‌نووسیان نادیاره،هه‌روه‌ها تا ئێستا "14" كه‌سی دیكه له سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه له نه‌خۆشخانه‌دا ماون و ئه‌مڕۆش گه‌ڕان به دوای ئه‌و ژماره كه‌سه بێ سه‌ر و شوێنه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌و شاره رایانگه‌یاندووه" كاپتنی كهشتێكه سه‌رپێچی كردووه و له‌وكاته‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی "50" كه‌سی هه‌بووه ئه‌و زیاتر له "100" كه‌سی هه‌ڵگرتووه و هیچ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانیش گه‌شتیاری بیانی نه‌بوون و هه‌موویان هاوڵاتی تایله‌ندین.