به ڤیدیۆ: بزانه ئه‌و كچه له به‌رامبه‌ر راكێشانی پرچی له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه چی ده‌كات
زیاتر 47 ملیۆن كه‌س بینیویه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
له‌م ڤیدیۆ كورته‌دا ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كوڕی زانكۆی كارۆلاینا ی باكور ده‌رده‌كه‌ون كه له پشته‌وه یاری و گاڵته به پرچ "قژی" خوێندكاره كچه‌كان ده‌كه‌ن كه له به‌رده‌میاندا دانیشتوون.
دوو له كوڕه‌كان یاری و گاڵته به قژی دوو كچه‌كه‌ی به‌رده‌میان ده‌كه‌ن و پرچیان راده‌كێشن، هه‌ر چه‌نده كچه‌كان به‌و كرده‌وه‌یه ناڕه‌حه‌تن، به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه،به‌ڵام سێ یه‌م كه‌س كوڕێكه به ناوی "فریدی ماكلوم" پرچی كچێكی ئه‌سمه‌ر راده‌كێشێت و پرچه ده‌ستكرده‌كه‌ی به ده‌ستیه‌وه لێده‌بێته‌وه، له‌وكاته‌دا كچه‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌كێشێت به ده‌موچاوی ئه‌و كوڕه‌دا له هۆش خۆی ده‌چێت و به شێوه‌یه‌ك لێ ده‌دات كه هیچ كام له ئاماده‌بووان پێشبینی ئه‌و كاردانه‌وه‌یان نه‌كردووه و تووشی شۆك ده‌بن و كوڕه‌كه‌ش پاشتر له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.