زه‌لیمخان ریكۆردی شكان
كوردێك بۆ جاری پێنجه‌م بووه‌وه به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی روسیا
K24 – هه‌ولێر:
زه‌لیمخان مۆتسۆیڤ بۆ جاری پێنجه‌م بووه‌وه به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا و توانی له هه‌ڵبژرادن سه‌ربكه‌وێت و ببێته‌وه به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی ١٨ -٩-٢٠١٦ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی رووسیا (ئه‌نجوومه‌نی دوما) به‌ڕێوه‌چوو، له لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا به فه‌رمی دوایین ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌ندران.
ناوبراو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد له مێژووی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانی رووسیا، چونكه تاكه ئه‌ندام په‌رله‌مانه له‌سه‌ر یه‌ك بۆ جاری پێنجه‌م له یه‌ك هه‌رێم زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
زه‌لیمخان مۆتسۆیڤ، كه‌سێكی نزیكى ڤلادیمێر پوتن, سه‌رۆكی رووسیایه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی یه‌كبوونی رووسیایه، كه پارتی ده‌سه‌ڵاتداره، هاوكات هاوڕێیه‌كی نزیكی سه‌رۆك بارزانی-یه.
زه‌لیمخان مۆتسۆیڤ، له تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا له‌دایكبووه و دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته مۆسكۆ.