ئه‌و 10 راستیه‌ی له‌باره‌ی روسیا نایزانی
بزانه كامه‌یان توشی سه‌رسوڕمانت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه زۆرشت له‌باره‌ی روسیاوه بزانیت،به به‌شێك له مێژوو وهه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی ئاشنا بیت،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌نددارن به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
به‌ڵام دوور له سیاسه‌ت زۆربه‌مان زۆرێك له‌و راستیانه نازانین ده‌رباره‌ی ئه‌م وڵاته و گه‌له‌كه‌ی،كه‌وایه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی روسیاوه نه‌تزانیووه بیزانه..
ئایا ده‌زانیت....
رووبه‌ری خاكی وڵاتی روسیا له هه‌ساره‌ی بلوتو گه‌وره‌تره.
به‌ستڵه‌كی سیبیریا 70% ی خاكی روسیا پێكدێنێت.
ژماره‌ی ژنی له پیاو زیاتره و جیاوازییه‌كه‌ش 9 ملیۆنه.
ساڵانه نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له روسیا به‌هۆی ماده كهولییه‌كانه‌وه ده‌مرن.
له ساڵی 1867 ئه‌مریكا ناوچه‌ی ئالاسكای له روسیا به نزیكه‌ی 7 ملیۆن دۆلار كڕیووه.
20% ی ئاوی گونجاو بۆ خواردنه‌وه كه نه‌یبه‌ستووه له ده‌ریای باكاله له روسیا.
نرخی كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكا زیاتره له به‌های هه‌موو بازاڕی دراوی روسی.
گه‌وره‌ترین خواردنگه‌ی ماكدۆناڵدز له روسیایه.
روسیا خاوه‌نی زۆرترین ده‌وڵه‌مه‌نده له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
روسیا 800 چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ژێرخان و كۆگای ئه‌تۆمی جیهان.
سه‌رچاوه: THE HUFFINGTON POST