بازاڕی نه‌وت ناجێگیره
پێشبینی جیاواز بۆ نرخی نه‌وت ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
بازاڕی نه‌وت له ناجێگیرییهكی ته‌واودایه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كه‌ی جه‌زائیر كه بڕیاره له 26 و 28 ئه‌م مانگه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وزه‌ی جیهانی ببه‌سترێت، زیاتر هه‌ست به ناجێگیری نرخه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆش گۆڕانێكی كه‌م به ئاراسته‌ی به‌رزبوونه‌وه به‌سه‌ر نرخه‌كاندا هات به جۆرێك نرخی نه‌وتی برێنت بووه 45 دۆلار و 79 سه‌نت و نرخی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكاش بووه 43 دۆلار و 5 سه‌نت.