بناغه‌ی خه‌لافه‌ت ده‌له‌رزێ
به‌شێكی زۆری دامه‌زرێنه‌رانی داعش و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی كوژراون و ناوی به‌شێك له سه‌ركرده دیاره‌كانیان ئاشكرا بووه

K24 – هه‌ولێر:
یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌كوژرێن، یان به هۆی بۆردوومانی وورد و ئامانجداری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، یان له میانی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له عێراق و سوریادا به‌ڕێوه ده‌چێت،دواین كه‌س له سه‌ركرده‌كانی داعش كه كوژرا"وائیل عادل حه‌سه‌ن سه‌لمان فه‌یاز" بوو كه به دكتۆر وائیل ناسرابوو،پۆستێكی باڵای له‌ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا هه‌بوو، وه‌ك وه‌زیری راگه‌یاندن كاری ده‌كرد،به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له 7/9/ 2016 له نزیك شاری ره‌ققه‌ی سوریا كوژرا.
پێش ئه‌ویش گوته‌بێژه‌كه‌ی داعش به‌ناوی "محه‌مه‌د عه‌دنانی" كه به‌رپرسی چالاكی و كرده خۆكوژییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی داعش بوو كوژرا.
به‌م شێوه‌یه و یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش سڕانه‌وه كه دامه‌زرێنه‌ر بوون یان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی داعشه‌وه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه‌وه كردووه و به شدار بوون له دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته توندڕه‌وه‌ی كه ناویانناوه"خه‌لافه‌ت"ی داعش و دوای داگیركردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی خاكی عێراق و سوریا له هاوینی ساڵی 2014 دا رایانگه‌یاند.
دوای كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه، داعش هه‌وڵیداوه شوێن و پۆسته‌كانیان به كه‌سانی دیكه پڕبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویداوه جێگه‌ی ئه‌وه‌یه پرسیار بكرێت، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش كه ماون كێن؟
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
ناوی "ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیم ئه‌لبه‌دری سامه‌ڕائییه و ناسراوه به "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" له ساڵی 1971 له خێزانێكی عێراقی له دایك بووه و وانه‌ی له زانكۆیه‌كی ئیسلامی خوێندووه له به‌غدا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، به‌غدادی ساڵانێكی زۆر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیر كراوه و له سه‌ربازگه‌ی "بوكا" بووه كه گرتوخانه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كان بوو له باشوری عێراق،پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق كه ساڵی 2010 دایمه‌زراند و به‌ر له‌وه‌ی ساڵی 2013 بگاته سوریا و داعش دابمه‌زرێنێت ناوی رێكخراوه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه بوو.
به‌غدادی پاشان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌یه‌وه وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان ناونراو داوا له خه‌ڵكی كرا كه به‌یعه‌تی پێبده‌ن.
به‌غدادی سه‌لماندی كه كه‌سێكی زۆر تونده‌ڕه‌وه و دوو دڵ نییه له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له هاوپه‌یمانه‌كانی پێشووی،بۆیه شه‌ڕی له دژی به‌ره‌ی نوسره راگه‌یاند كه به‌شێكن له رێكخراوی قائیده له سوریا،و له‌م ساڵدا له ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری رێبه‌ری قاعیده جیابوونه‌وه.
به‌غدادی له لای ئه‌مریكا كه پێشتر له گرتوخانه‌كانی خۆیدا بووه، بایه‌خێكی زۆری هه‌بوو، هه‌ر بۆیه بڕی "10"ملیۆن دۆلاری دانا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی جێگه‌ی به‌غدادی ده‌دات به ئه‌مریكا،یان ده‌ستگیری بكات یان بیكوژێت.
له 11/10/2015 فڕۆكه‌كانی سه‌ر به هێزی ئاسمانی عێراقی بۆردوومانی ناوچه‌ی "كه‌رابله"یان كرد كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تێدا به‌ڕێوه ده‌برد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی داعشدا،تا ئێستاش پێیانوایه به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی داعش و پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی به‌غدادی پێكرابن،هه‌روه‌ها به‌غدادیش چاره‌نووسی نادیار بوو تا ئه‌و كاته‌ی له 27 ی دیسه‌مبه‌ری 2015 دا تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه و ده‌ركه‌وت هێشتا ماوه.
ئه‌بو عه‌لی عه‌نبه‌ر
به‌غدادی ژماره‌یه‌ك یاریده‌ده‌ری هه‌یه،به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كان ژماره‌یان له نێوان 12 تا 15 یاریده‌ده‌ر ده‌بن،كه‌سێكیش سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ژماره یاریده‌ده‌ره‌ی ئه‌بوبه‌كر ده‌كات،ئه‌و كه‌سه‌ش ناوی "ئه‌بو عه‌لی عه‌نبه‌ری" یه كه له‌ماوه‌ی چالاكییه‌كانی داعشدا له سوریا به‌رپرس بووه،له هه‌مووی گرنگتر له دۆسیه‌كه‌ی عه‌نبه‌ریدا، ئه‌وه‌یه به خاوه‌نی هزری ستراتیژی رێكخراوه‌كه داده‌نرێت.
ئه‌و عه‌نبه‌رییه جه‌نه‌راڵ بووه له سوپای عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دا،به یاریده‌ده‌ری راسته‌وخۆی به‌غدادی داده‌نرێت، به جێبه‌جێكاری ستراتیژه سه‌ربازییه‌كانی داعش ناسراوه،ته‌نانه‌ت ئه‌و شانه نوستووانه‌ی كه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ئه‌وروپا، و ئه‌و كرده هاوبه‌شانه‌ی كه به باشی پلانی بۆ دانراوه و له ته‌رابلوس و لیبیا و له رێگه‌ی شاره‌كانی میسر و نیمچه دوورگه‌ی سیناوه ئه‌نجامدراوون،هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی داعش بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت،ئه‌م عه‌نبه‌رییه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه
ئه‌بو سلێمان ئه‌لناسر
ناوی راسته‌قینه‌ی "نو‌عمان سه‌لمان مه‌نسور ئه‌لزه‌یدی"یه وزۆر كه‌م زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه،جێگره‌وه‌ی "ئه‌بو ئه‌یوبی مسری" سه‌ركرده‌ی قاعیده بووه له عێراق،دوای ئه‌وه‌ی كه رێبه‌ری به ناو ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی "ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی" له ساڵی 2010 له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه ئه‌مریكی و عێراقییه‌كاندا كوژرا،وه‌ك وه‌زیر بووه له و رێكخراوه‌ی ناوی له خۆی نابوو"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق" و ناوێكی نوێی له خۆی نابوو پێیان ده‌گووت "الناصر لدين الله الفاطمي أبو لؤي سليمان".
به رێكه‌وت ئه‌م ئه‌بو سلێمانه زیندانی بووه له گرتووخانه‌ی بوكای سه‌ربازی، ئه‌و زیندانه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی تێدابوو،هه‌ر چه‌نده هێزه‌كانی عێراقی رایانگه‌یاندبوو كه ناسر یان له شارۆچكه‌ی "هیت" له رۆژئاوای به‌غدا له ساڵی 2011 دا كوشتووه، به‌ڵام رێكخراوی به ناو "ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی" ره‌تیكرده‌وه كه كوژرابێت، تا ئێستاش ئه‌و ناسره دوای ئه‌وه‌ی خۆی به‌و ناوه‌وه راگه‌یاند،هیچ لێدوانێكی نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتووه.
به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌بووكه له 7 ی نۆڤه‌مبه‌ری سالی 2014 دا فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی داعشیان له موسڵ بۆردوومان كردووه،له‌و بۆردوومانه‌دا "20" كه‌س كوژراون و یه‌كێك له‌و "20" كه‌سه ئه‌بو ئه‌یمه‌ن ناوێك بووه كه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای سه‌ربازی ناویهێنراوه له‌و كاته‌دا، به‌ڵام له‌و بۆردوومانه‌دا كوژراوه و ئه‌بو سلێمان ئه‌لناسر جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه و كراوه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای سه‌ربازی رێكخراوی داعش.
ئه‌بو عه‌بدولقادر
ناوی "شه‌وكه‌ت فه‌رحان" ه و به "ئه‌بو عه‌بدولقادر" ناسراوه،وه‌زیری به‌ڕێوه‌بردنی گشتییه له رێكخراوی داعش، له بواری كارگێڕی و ئابووری راوێژی پێشكه‌ش به رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كات،ناوی له‌ناو لیستی دیارترین پاڵپشتیكارانی داعشدا هاتووه له‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه.
ئه‌بو محه‌مه‌د
پله‌كه‌ی وه‌زیری دۆسیه‌ی زیندانییه‌كانی داعشه و ناوی ته‌واوی"به‌شار ئیسماعیل ئه‌لحه‌مدانی"یه و به "ئه‌بو محه‌مه‌د" ناسراوه.
ئه‌بو لوئه‌ی
ناوی راسته‌قینه‌ی "عه‌بدولواحید خزه‌یر ئه‌حمه‌د" ناسراو به "ئه‌بو لوئه‌ی" به وه‌زیری ئاسایشی گشتی ناسراوه، هه‌روه‌ها له كاروباری سه‌ربازیدا پرس و راوێژی پێده‌كه‌ن.
ئه‌بو قاسم
ئه‌م كه‌سه به وه‌زیری چه‌كداره بیانییه‌كان و خۆكوژه‌كانی ناو داعشه و ناوی ته‌واوی "عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌شهه‌دانی" یه و ناوی له خۆیناوه"ئه‌بو قاسم".
ئه‌بو شه‌یما
ناوی "فارس ریاز ئه‌لنعێمی"یه، به حیسابی داعش پۆسته‌كه‌ی وه‌زیری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه له ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا.
ئه‌بو كیفاح
"خه‌یری عه‌بد حه‌مود ئه‌لتائی" ناوه راسته‌كه‌یه‌تی و پله‌ی وه‌زیری ته‌قینه‌وه و بۆمبدانانه‌وه‌یه له‌ناو داعشدا.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو ئه‌سمه‌ره
ئه‌م كه‌سه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز سورییه، به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیه میدیاییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی دراوه‌ته ده‌ست، ده‌گوترێت له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری حه‌له‌به.
ئه‌بو هومام ئه‌لئه‌سری
ناوی راسته‌قینه‌ی"توركی ئه‌لعه‌نبه‌لی"یه، عه‌ره‌بی وڵاتی به‌حره‌ینه، و كه‌سێكی دیاری ناو داعشه،كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌توا و بڕیارانه‌ی داعش ده‌ریان ده‌كات،و قوتابی "محه‌مه‌د مه‌قدیسی" ئه‌رده‌نییه،و یه‌كه‌م كتێب كه له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌رچووه ئه‌م ئه‌بو هومامه نوسیوویه‌تی.
ئه‌بو فاتیمه ئه‌لجحێشی
سه‌رتا به‌رپرسی كرده چه‌كدارییه‌كانی داعش بووه له باشوری عێراق، و ناوی ته‌واوی"ئه‌حمه‌د موحسین ئه‌لجحێشی" یه و پۆستی وا‌لی باشور و ناوڕاستی عێراقی پێدراوه،ئه‌ندامێكی كاریگه‌ره له لیستی سه‌ركرده باڵاكانی داعش و په‌یكه‌ربه‌ندی ئه‌و رێكخراوه‌دا.
ئه‌بو خدر ئه‌لواسفی
محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌لدلێمی ناوه راسته‌قینه‌كه‌یه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی داعشه.
ئه‌بو سه‌جا
ناوی ته‌واوی"عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌فاری"یه، پۆسته‌كه‌ی وه‌ك خۆیان ناویانناوه"هه‌ماهه‌نگی كاروباری ئافره‌تان و كوژراوه‌كانیانه كه خۆیان پێیان ده‌ڵێن شه‌هید" له ناو رێكخراوی داعشدا.
ئه‌بو میسیره
ناوی "ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر ئه‌لجه‌زاع" ه و وا‌لی به‌غدایه له ناو رێكخراوه‌كه‌یدا.
ئه‌بو نه‌بیل
"وسام عه‌بد زه‌ید ئه‌لزوبه‌یدی" ناوه و ناسراوه به "ئه‌بو نبیل"وه‌ك خۆیان ناویانناوه پله‌ی وا‌لی سه‌ڵاحه‌ددینی هه‌یه له ناو داعشدا.
ئه‌بو فاتیمه
ناوی ته‌واوی"نعمه عه‌بد نایف ئه‌لجبوری" یه و وه‌ك خۆیان ناویان لێناوه، وا‌لی كه‌ركوكه.
ئه‌بو جه‌رناس
"ره‌زوان تاڵب حسێن ئیسماعیل ئه‌لحه‌مدوونی" ناسراوه به "ئه‌بو جه‌رناس" وا‌لی ویلایه‌تی سنووره‌كانه له ناو رێكخراوی داعشدا.
ئه‌بو لوقمان
ناوی "عه‌لی مو‌سا شواخه" و به ئه‌بو لوقمان ناسراوه،وه‌ك داعش ناویانناوه، وا‌لی ره‌ققه‌یه، سورییه و به دامه‌زراندن و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ناسراوه كه په‌یوه‌ندی به گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن،له سوریا زیندانی بووه،به‌ڵام به‌هۆی لێبوردنێكی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریا له هاوینی ساڵی 2011 دا ئازاد كراوه.
ئه‌بو ئه‌سیر ئه‌لعه‌بسی
ناوی راسته‌قینه‌ی نه‌زانراوه،به‌ڵام پۆستی به‌ڕێوه‌بردنی ویلایه‌تی حه‌له‌بی هه‌یه له ناو داعشدا،چه‌ند راپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه ئاماژه به‌وه كرابوو كه ئه‌بو ئه‌سیر ئه‌لعه‌بسی گواستراوه‌ته‌وه بۆ شارێكی دیكه كه له‌وانه‌یه شاری حمس بێت،برایه‌كیشی یه‌كێك بووه له توندڕه‌وه ناسراوه‌كان و ناوی"شێخ ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌بسی"یه كه له مانگی 8 ی ساڵی 2012 دا به ده‌ستی گروپه ركابه‌ره‌كانیان كوژراوه.
حاجی عه‌بدولناسر
ناوی راسته‌قینه‌ی نه‌زانراوه،پۆستی وا‌لی "دیرزور"یان پێداوه له ناو داعشدا.
عه‌مرو ئه‌لعبسی
ئه‌میش ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی نه‌زانراوه،پۆستی وا‌لی "حمس" یان پێداوه،زۆربه‌ی كات له ناوچه‌ی حمس و دیرزوره،له زۆر كرده‌وه‌ی رفاندن كه داعش ئه‌نجامیداوه ئه‌م عه‌مرو ئه‌لعه‌بسییه تێوه‌گلاوه.
ئه‌بو عه‌بدوڵا ئه‌لكسوفی
ناوی ته‌واوی "لاڤدریم موهسكری"یه و خه‌ڵك كۆسۆڤۆیه،وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانی دیاری ناو داعش ناسراوه له عێراق و سوریا.
ئه‌بو ختاب كوردی
ناوی راسته‌قینه‌ی نه‌زانراوه،سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی داعش بوو كه سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كانی داعشی ده‌كرد له شه‌ڕی كۆبانێ،خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و ژماره‌یه‌ك له توندڕه‌وه كورده‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بردبووه ناو داعش.
ئه‌بو جوندل میسری
تا ئێستا كه‌س ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی نه‌زانیووه،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعشه و سه‌ركردایه‌تی گه‌مارۆدانی بنكه‌ی "مینگ"ی ئاسمانی كردووه له حه‌له‌ب و له مانگی 8 ی 2013 دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو.
ئه‌بو عومه‌ر قارداش
هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌باره‌ی زانراوه و ناوی ته‌واوی دیارنییه،به ره‌گه‌ز توركمانه و ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای عێراق بووه له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن،شاره‌زایی له گروپه توندڕه‌وه‌كان له عێراق و سوریا و لوبنان هه‌یه.
ئه‌بو عومه‌ر مولاكم
ناوی ته‌وای نه‌زانراوه،عێراقیه و مانگی 9 ی 2013 له زیندانی تكریت رایكردووه،له‌وكاته‌وه چالاكیه چه‌كدارییه‌كانی داعش به‌ڕیوه ده‌بات له ئیدلب و حه‌له‌ب.
ئه‌بو ناسر ئه‌لئه‌منی
ناوی ته‌وای"مه‌حمود خزره"ه و به‌رپرسێكی دیاری داعشه له رققه،كه‌سێكه به نهێنی كاره‌كانی ده‌كات وته‌نانه‌ت ده‌م و چاویشی نابینرێت و ره‌نگی ده‌م و چاویشی شاردوه‌ه‌ته‌وه و ماسكی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لحه‌لوس
ناوی ته‌واوی "خه‌ڵه‌ف زیاب حه‌لوس"ه و ده‌گوترێت فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی ده‌ستگرتن بووه به‌سه‌ر شاری ره‌ققه‌ی سوریادا كه وه‌ك پایته‌ختی داعش ناو ده‌برێت.
سالم بن غالم
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به ره‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه، و به تۆمه‌تی كوشتن له ساڵی 2001 له فه‌ڕه‌نسا له زینداندا بووه،ده‌گوترێت ئه‌م كه‌سه به‌رپرسی له سێداره‌دانه‌كانی داعشه له سوریا.
ئه‌م كه‌سانه‌ی ناویانهێنراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی داعشن كه به‌هۆی دزه‌كردنی زانیارییه‌كانه‌وه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بووه،به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه نین كه له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی خۆیان پێیده‌ڵێن"خه‌لافه‌ت"به‌شدار بوون له دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رێكخراوه‌دا،هێشتا ژماره‌یه‌ك ناو هه‌ن نه‌زانراون،وه‌ك وا‌لی "نه‌ینه‌وا" و وا‌لی "دیمه‌شق" كه له نێو ئه‌م ناوانه‌دا نییه،ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركرده‌ی داعش هه‌ن كه هێشتا هیچ له‌باره‌یانه‌وه نه‌زانراوه،وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه ناویانناوه "ئه‌نجومه‌نی شه‌ڕ"ئه‌وانیش"ئه‌بو كیف" و "ئه‌بو سامع" و "ئه‌بو شه‌هاده" و كه‌سێكی دیكه به ناوی"ئه‌بو خزر ئه‌لئه‌سه‌فی،كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیره‌كانی داعشه.
ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕان: عادل قه‌ره‌داخی