هه‌رێمی كوردستان 3.5 ملیۆن سه‌ر مه‌ڕی هه‌یه
هه‌رێمی كوردستان 75%ی پێداویستی ناوخۆیی ئاژه‌ڵی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 3ملیۆن و 500 سه‌ر مه‌ڕ و 300 هه‌زار سه‌ر مانگا هه‌ن، كه ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 75%ی پێداویستی ناوخۆیی پڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌وەی دەمێنێتەوە له وڵاتانەوە هاورده ده‌كرێت، مامۆستایه‌كی زانكۆش پێیوایه كه ده‌بێت كه‌رتی ئاژه‌ڵداری به زانستی بكرێت, چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو توانسته‌كانی په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته‌ی هه‌یه.
سامانی ئاژه‌ڵی له كوردستان، نه‌ك به‌شی پێداویستی ناوخۆیی ناكات، به‌ڵكو پێویسته له ده‌ره‌وه‌ش هاورده بكرێت، چونكه به گوێره‌ی به‌رپرسانی ئه‌و كه‌رته ئه‌و سامانه ته‌نها 70%ی پێداویستی ناوخۆیی پڕده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان سرووشتێكی له‌باری هه‌یه بۆ به‌خێوكردنی جۆره‌ها ئاژه‌ڵ، به‌ڵام په‌یڕه‌ونه‌كردنی شێوازی مۆدێرن و زانستی بۆ ئاژه‌ڵداری، زیانی گه‌وره‌ی به‌و كه‌رته گه‌یاندووه.
ئه‌گه‌رچی له هه‌رێمی كورستان بڕێكی گۆشتی سوور زۆر ده‌خورێت، به‌ڵام هێنده‌ی داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و ماده خۆراكیيه، په‌ره به‌و كه‌رته نه‌دراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌ك هه‌ر ئاژه‌ڵی ناوخۆیی, به‌ڵكو به‌رده‌وام ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه به رێگای یاسایی و قاچاخ, هاورده ده‌كرێن تا بكرێنه قوربانی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی بازاڕ.