عێراق ده‌يه‌وێت 13 مليار دۆلار له بريتانيا قه‌رز بكات
عێراق هه‌وڵی وه‌رگرتنی قه‌رزێكی 13 ملیار دۆلاری ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكانی نێوان له‌نده‌ن و به‌غدا ده‌ستیان پێكردوه.
K24 – هه‌ولێر:
عێراق هه‌وڵی وه‌رگرتنی قه‌رزێكی 13 ملیار دۆلاری ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكانی نێوان له‌نده‌ن و به‌غدا ده‌ستیان پێكردوه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردەوە، سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلی وه‌زیری پلاندانانی عێراق له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئیما نیكل سۆن كرد.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان، هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و بریتانی گفتوگۆیان كردوه له‌سه‌ر داوایه‌كی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی قەرزی 10 ملیار پاوه‌ند، كه به‌رامبه‌ره به 13 ملیار دۆلار.