"نامه‌یه‌ك له ده‌مانچه‌وه بۆ دڵه‌كان"
به ڤیدیۆ.. به ته‌قاندنی گوللـه مۆسیقای بتهۆڤن ده‌ژه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشانه‌شكێنی رووسیا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ڤیتالی كریوچن، سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، به ته‌قاندنی ده‌مانچه‌ى جۆری گلۆك، پارچه مۆسیقایه‌كی بتهۆڤن ده‌ژه‌نێت.
له‌و گرته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه چۆن ڤیتالی، به ده‌مانچه‌كان ته‌قه له پارچه ئاسنه‌كان ده‌كات كه له به‌رامبه‌ری دانراون و هه‌ریه‌ك و ده‌نگێك و ده‌رده‌كات و ئاوازه‌كانی لێ ده‌رده‌چێت, هاوكات چه‌ند مۆسیقاژه‌ن و گۆرانیبێژێكیش له‌گه‌ڵ ئاوازه‌كه، گۆرانی ده‌چڕن.
ڤیتالی كریوچن، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و بۆ رای گشتی دووپاتیده‌كاته‌وه، چه‌ك جگه له كوشتن، ده‌توانێت ئه‌ركی دیكه جێبه‌جێ بكات، وه‌ك به‌رگریكردن، هاوكات ژه‌نینی مۆسیقا و ده‌ربڕینی ناخ و ده‌روون، به‌بێ ئازاردانی كه‌سانی دیكه، هاوكات ده‌توانێت ئاوازیشی پێ رێكبخرێت.