بارسێلۆنا له كڕینی ئه‌م یاریزانه نزیك بۆته‌وه
ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ڤیدال
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ڤیدال، كاپتنه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای كردۆته ئامانج.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لویز ئێنریكی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه، داریۆ سرنای یاریزانی یانه‌ی شاختاری ئۆكرایناوه بۆ كامپ نوو بگوازێته‌وه.
هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا له تویته‌ر، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كردبووه و رایگه‌یاند بوو، له رێگه‌ی ئیڤان راكیتیچه‌وه كار بۆ رازیكردنی داریۆ سرنا كرا بوو.
داریۆ سرنا، پێشتر تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی كرواتیا یاریی كردووه، له 2004ـه‌وه رۆڵێكی كاریگه‌ر له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا هه‌بووه، سرنای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ به فه‌رمی وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند و زیاتر له 10 ساڵ بوو كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بوو، ئێستا شاره‌ی كاپتنی به لوكا مودریچ به‌خشرا.