له خولی نایابی عێراق هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی حدوود ده‌كات
له دێربی به‌غدا یانه‌ی ته‌ڵه‌به له زه‌ورای برده‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ده‌ستی پێكرد و سبه‌یش یانه‌ی هه‌ولێر له دووه‌مین یاری خۆیدا رووبه‌ڕووی حدوود ده‌بێته‌وه و یانه‌ی زاخۆش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یه‌كه‌مین یاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
بڕیاره ئێواره‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی حدوود بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كات، به‌وپێیه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌م یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر جه‌وییه دواخرا.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
حسێن 1 ـ 1 شورته
نه‌فتی باشوور 1 ـ 1 كه‌رخ
سه‌ماوه 0 ـ 1 نه‌فتی ناوه‌ڕاست
زه‌ورا ـ 0 ـ 1 ته‌ڵه‌به
نه‌فت 1 ـ 0 نه‌جه‌ف
یارییه‌كانی سبه‌ی چوارشه‌ممه
هه‌ولێر ـ حدوود
به‌حری ـ مینا
ئه‌مانه‌ی به‌غدا ـ نه‌فتی میسان
كه‌ربه‌لا ـ زاخۆ
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 به به‌شداریی 20 یانه و به شێوازی خول به‌شێوه‌ی چوون و هاتن به دوو قۆناخ به‌ڕێوه ده‌چێت.