ئینته‌ر میلان داوای یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌كات
ریال مه‌درید مه‌رجێكی بۆ فرۆشتنی هه‌یه
رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئینته‌ر میلان له پێناو گواستنه‌وه‌ی لۆكاس ڤازكێز، به فه‌رمی گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه، به‌ڵام یانه شایانه‌كه مه‌رجێكیان هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی Corriere dello Sportـی ئیتاڵیا، كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید رازیبووه به فرۆشتنی لۆكاس ڤازكێزی ته‌مه‌ن 25 ساڵان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، به مه‌رجێك له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هاوشێوه‌ی فرۆشتنی ئه‌لڤارۆ مۆراتا به یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌ك رێكبكه‌ون كه هه‌ر كاتێك ریال مه‌درید بیه‌وێت، ده‌بێت ئینته‌ر میلان رازی بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ڤازكێز، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له وه‌رزی 2014 ـ 2015 به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ئیسپانیۆل كرد، به‌ڵام دواتر بۆ ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه و وه‌رزی رابردووش زیدانی راهێنه‌ری تیپه شایانه‌كه ده‌رفه‌تی باشی به‌م یاریزانه‌دا و بووه جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نساش كرد.