ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كرێت
ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كان هانده‌رانی بارسا دڵته‌نگ ده‌كات
لیۆنێل مێسی، هێرشبه‌ری ئارجێنتینی و یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت.
مێسی له یاریی شه‌وی رابردووی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له خوله‌كی 59 به‌هۆی پیكانێك له ماسولكه‌كانی رانی راستی یاریگه‌ی جێهێشت و ئاردا تورانی توركی شوێنی گرته‌وه، كه له‌و یارییه‌دا هه‌ردوو لا به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، مێسی تا 3 هه‌فته‌یه‌كی دیكه ناتوانێت بۆ یاریگه‌كان بگه‌رێته‌وه، به‌م هۆیه‌وه مێسی له چه‌ند یارییه‌كی داهاتووی یانه‌كه‌ی ناتوانێت به‌شداربێت، كه بارسا شه‌ممه‌ی داهاتووی رووبه‌ڕووی خیخۆن ده‌بێته‌وه و دواتریش گه‌شتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ له چامپیۆنزلیگ، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه ئیسپانیا و له 2ـی مانگی داهاتوو رووبه‌ڕووی سێلتا ڤیگۆ ببێته‌وه.