پسپۆڕێكی ناوبژیوانی، به‌به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنێت سته‌م له ریال مه‌درید كراوه
پێیوا دوو لێدانی سزا له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید هه‌ژمار نه‌كراوه
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ ڤیاریال یه‌كسان بوو، تاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رگزه‌رده‌كانیش له رێگه‌ی لێدانی سزاوه تۆمار كرا.
ڕافا گیریرۆ، پسپۆرێكی تایبه‌تمه‌ندی بواری ناوبژیوانییه‌تییه له رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گۆنزالێزی ناوبژیوانی یارییه‌كه دوو لێدانی سزای مسۆگه‌ری له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید هه‌ژمار نه‌كردووه.
ڕافا گیریرۆ ده‌شڵێت: له نێو ناوچه‌ی سزای ڤیاریال، ڤیكتۆر رۆیز به ئاشكرا له كه‌ریم بێنزیمای دا، به‌ڵام ناوبژیوانی بێده‌نگی هه‌ڵبژارده.
ئه‌م شاره‌زاییه‌ی رۆژنامه‌ی ماركا گوتیشی: هه‌مان ئه‌و به‌رگریكاره‌ی له بێنزیمای دا، رامۆسیشی له زه‌وی دا، به‌ڵام ناوبژیوان هیچ بڕیارێكی نه‌دا.
له باره‌ی لێدانه سزایه‌كه‌ی ڤیاریال، ئه‌و شیكره‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كات كه ئه‌و لێدانه سزایه دروست نه‌بوو، چونكه رامۆس له‌سه‌ر هێڵی ناوچه‌ی سزا وه‌ستا بوو.
ریال مه‌درید و ڤیاریال له مێژووی خۆیاندا 35 یاری رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، ریال مه‌درید خاوه‌نی 22 سه‌ركه‌وتن، 10 یه‌كسانبوون، 3 شكسته، 74 گۆڵی كردووه و 29 گۆڵی لێ كراوه.