دیدار حامید نهێنی چوونی بۆ هه‌ندرێن ئاشكرا ده‌كات
یانه‌ی هه‌ندرێن سوپرازیزی بۆ ئه‌م گۆڵپارێزه هه‌یه
دیدار حامید، گۆڵپارێزی ناسراوی كوردستان و عێراق، بڕیاریداوه بۆ خولی نایابی كوردستان یاری بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن بكات، دیدار له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 نهێنی چوونی بۆ هه‌ندرێن ئاشكرا ده‌كات.
دیدار حامید، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 هۆكاری چوونی بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن بۆ ستافه نوێیه‌كه‌ی یانه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت: ته‌ها قادری راهێنه‌ر و ئه‌حمه‌د شكووری یاریده‌ری یانه‌كه، هۆكاری رازیكردنی من بوون كه یانه‌ی هه‌ندرێن هه‌ڵبژێرم، ده‌شڵێت: حاكم جه‌مالی دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێنیش هۆكاری دیكه بوو بۆ ئه‌وه‌ی درێسی هه‌ندرێن بپۆشم.
دیدار له به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا رایگه‌یاند بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌ندرێن ته‌نیا له هێڵی هێرشبه‌ر كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام راهێنه‌ر به گواستنه‌وه‌ی عه‌بدولقادر ته‌ها، گۆڵكه‌ری پێشووی یانه‌ی برایه‌تی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو، یانه‌ی هه‌ندرێن، وه‌ك سووپرایزێك له مه‌راسیم و پرێس كۆنفرانسێكدا دیدار و حامید و عه‌بدولقادر ته‌ها له‌یه‌ك كاتدا به ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و هانده‌ران بناسێنن.