ته‌ندروستی یاریزانێكی ریال مه‌درید له‌ مه‌ترسیدایه

دوای ئه‌وه‌ی مارسیلۆ له‌ یاری رابردووی یانه‌كه‌ی به‌هۆی ئازاره‌وه‌ یاریگه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاریال جێهێشت، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه‌ به‌ ترسناكی پێكانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، سبه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ مارسیلۆی به‌رگریكاری ریال مه‌درید ده‌كرێت و پێشبینی پێكانێكی ترسناكی لێ ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی شه‌كه‌تبوونه‌وه‌ تووشی بووه‌ و خۆی به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ستی پێ نه‌كردووه‌.

مارسیلۆنا له‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا له‌ گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا له‌ به‌رامبه‌ر ئۆساسونا پشووی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌كانی رابردوو له‌ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا 120 خوله‌ك یاری یاری كرد، له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی، ریال سوسیداد و ئیسپانیۆل 90 خوله‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی بوو، له‌ چامپیۆنز لیگ به‌ درێژایی ماوه‌ی یارییه‌كه به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنا‌ دانه‌بڕا، هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مێریكای باشوور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر و كۆلۆمبیا یاری كرد، ئه‌م هه‌موو یارییه‌ له‌سه‌ریه‌كه‌ گومانی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مارسیلۆ دروست كردووه‌.