ئه‌ستێره لاوه‌كه، ئه‌نچیلۆتی له شكست رزگار كرد
هێرتا به‌رلین له دواخوله‌ك زه‌برێكی خراپی به‌ركه‌وت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی پێنجه‌می بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا، چه‌ندان یاری ئاگرین به‌ڕێوه چوون، بایرن میونشن له دواساته‌كان هامبۆرگی داخ كرد و له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.
هامبۆرگ ـ بایرن میونشن
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی ئیمیتیچ ئارینا به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه له یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ نزیك بوو، به‌ڵام له خوله‌كی 89ـی كۆتایی یارییه‌كه، ئه‌ستێره‌ی تازه‌ده‌ركه‌وتوو (جوشوا كیمیچ) گۆڵێكی ئه‌ڵماسی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی 3 خاڵ و باڤارییه‌كانی به 15 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه هێشته‌وه، هامبۆرگیش به تاكه خاڵێك له خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه جێ‌ما.
ئینتراخت فرانكفۆرت ـ هێرتا به‌رلین
ئه‌م یارییه به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، یانه‌ی هێرتا به‌رلین زۆر نزیك بوو له سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام له خوله‌كی 90 مایكل هیكتۆر رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی گرت و تۆڕی هێرتای میوانی هه‌ژاند.
دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كه، یانه‌كانی ئینتراخت و هێرتا به‌رلین و به 10 خاڵ له خانه‌ی پێنحه‌م و شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێن.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه
بورسیا مونشنگلادباخ 2 ـ 0 ئینگۆلشتات
ماینز 2 ـ 3 لیڤه‌ركووزن
ئوگسبورگ 1 ـ 0 دارمشتات
بڕیاره له كاتژمێر 19:30ـی ئێواره ئه‌مڕۆ، یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمن میوانداریی یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ بكات.