لیڤه‌رپوول گۆڵبارانی هال سیتی كرد
مانچێسته‌ر سیتی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی شه‌شه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد، لیڤه‌رپوولیش گۆڵبارانی میوانه‌كه‌ی كرد، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنیش تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه‌دا.
لیڤه‌رپوول ـ هال سیتی
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد تایبه‌ت به لیڤه‌رپوول به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه‌ش به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلوپ كۆتایی هات.
دوو گۆڵی لیڤه‌رپوول به رێگه‌ی لێدانی سزا له لایه‌ن (جیمس میلنه‌ر) تۆمار كران، گۆڵه‌كانی دیكه‌ش (ئاده‌م لالانا، سادیۆ مانی و فیلیپ كۆتینیۆ) تۆماریان كرد، لیڤه‌رپوول دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه بۆ خانه‌ی سێیه‌م هه‌ڵكشا.
سوانزی سیتی ـ مانچێسته‌ر سیتی
له‌م یارییه‌دا، پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری سیتیزن تواناكانی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی بۆ گه‌ڕایه‌وه، به‌مه‌یش مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له سوانزی برده‌وه.
ئه‌گوێرۆ دوای دابڕانی بۆ 3 یاری له پرێمه‌ر لیگ، یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له خوله‌كی 9ـی گێمی یه‌كه‌م كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی، دواتر له خوله‌كی 13 فێرناندۆ یۆرێنتی هێرشبه‌ری نوێی ئیسپانی یانه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سوانزی یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، ئه‌گوێرۆ له رێگه‌ی لێدانی سزا دیسان مانچێسته‌ر سیتی پێشخستههوه، دواتر له خوله‌كی 77 ره‌حیم ستێرلینگ گۆڵی سێیه‌م و دڵنایی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
بۆرنمۆس ـ ئیڤه‌رتۆن
ئێڤه‌رتوون دوای 5 یاری تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگ، كاتێك یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێ‌وڵام دۆڕاند، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 23 جۆنیۆر ستانیسلاس تۆماری كرد.
میدلزبره ـ تۆتنهام
له‌م یارییه تیپه له‌نده‌نییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌سه‌ر میدلزبره تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی تۆتێنهام، سۆن هیونگ مین، هێرشبه‌ری كۆریای باشوور له خوله‌كه‌كانی 7 و 23 تۆماری كردن، تاكه گۆڵه‌كه‌ی میدلزبره له خوله‌كی 65 له لایه‌ن بێن گیبسۆنهوه تۆمار كرا.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه
سه‌نده‌رلاند 2 ـ 3 كریستال پاڵاس
ستۆك سیتی 1 ـ 1 وێست برۆمیچ ئالبیۆن
بڕیار پاش كه‌مێكی دیكه و به‌دیاریكراوی له كاتژمێر 19:30 دێربی له‌نده‌ن له نێوان ئارسێناڵ و چێڵسی به‌ڕێوه بچێت.
