یوڤێنتۆس به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڵ تۆمار بكات، 3 خاڵی به‌ده‌ستهێنا
له لوتكه‌ی خوله‌كه مایه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی شه‌شه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به گۆڵێكی بێ‌وڵام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی پاڵێرمۆی برده‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن یاریزانانی پاڵێرمۆ به هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمار كرد.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 49 ئیدواردۆ گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له دژی خۆیان تۆمار كرد.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به 15 خاڵ شوێنی خۆی له ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی پته‌و كرد، یانه‌ی پاڵێرمۆش تووشی سێیه‌مین شكست بووه له‌م وه‌رزه بۆ خانه‌كانی خواره‌وه داكشا.