ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی شاری حەلەب کۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
هەریەکە لە فەرەنسا، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای سازکردنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشیان کرد، دوای زیادبوونی ئاستی توندوتیژییەکان لە حەلەب و کوژرانی دەیان هاوڵاتی سڤیل، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سووریا.
بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 5 ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر سازبکرێت، دوای ئەوەی بۆ پێنجەم رۆژ لەسەر یەک لە دوای تەواوبوونی رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان مۆسکۆ و واشنتن بە خەستی حەلەب بۆردوومان دەکرێت.