ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێشتر شه‌قامه‌كان داخرابوون و رێوشوێنی توندی ئه‌منی گیرابووه به‌ر
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25 ئه‌یلول، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شهقامیكی بازرگانی له به‌غدای پایته‌خت روویدا كه له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س كوژران و 28 دیكه‌شی برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی ئیسكان روویداوه كه ناوچه‌یه‌كی به زۆرینه‌ی شیعه‌یه و ده‌كه‌ویته رۆژئاوای به‌غدا.
پیش‌تر به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق رایانگه‌یاندبوو داعش نییه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له به‌غدا هه‌یه و هه‌ربۆیه زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدایان داخستبوو و ریوشوێنی توندی ئەمنییان گرتبووە بەر.
پاش شه‌ڕه‌كانی ئه‌م داوییه، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆر ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار، له‌وانه فه‌لوجه و شه‌رگات و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی باشووری مووسڵ رزگاركران، چه‌كدارانی داعش زنجیره هێرشێكیان له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی عێراقی ئه‌و هێرشانه‌ی داعش بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیانه كه له‌م دواییانه ناوچه‌یه‌كی زۆریان له‌ده‌ستداوه.