نزیكه‌ی 100 حزب به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر

نزیكه‌ی 100 حزبی سیاسی سه‌ردانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیان كردووه‌ بۆ تۆمار كردنی ناویان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.

به‌پێی ماڵپه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیساریای هه‌ڵبژاردنی عێراق كاتع زوبێعی رایگه‌یاند‌ ژماره‌ی حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ عیراق به‌رز بووه‌ و گه‌یشتووه‌ 99 حزب كه‌ 56 له‌وانه‌ حزبه‌ كۆنانه‌كان و پێشتر به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌ و 43 حزبی نوێ ناویان خۆیان تۆمار كردووه‌.

داواشی له‌و حزبانه‌ كرد كه‌ تا ئێستا سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه‌، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌میان ماوه‌ و پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت بۆ ئاماده‌كاری بۆ دارشتنی پلان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن.

ھەروەھا باس لە دەركردنی رێنمایی تایبەت بە خۆیان كرد بۆ تۆماركردنی ناوی حزبە سیاسییەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق.