زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ لە ئێران لە خوێندن بێبەشن
شاھیندۆخت مەولاوێردی، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان و خێزان، رایگەیاند، بەپێی دوایین ئاماری ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی پەرلەمان، 3 ملیۆن و 200 ھەزار منداڵ لە مافی خوێندن بێبەشكراون و زۆربەشیان كچن.
K24 – ههولێر:

مەولاوێردی رەخنە لە سیستەمی پەروەردەی ئێران دەگرێت و دەڵێت: پێویستە دادپەوەری لە سیستەمی پەروەردە لە سەرتاسەری ئێراندا وەكوو یەك بێت.
بە وتەی مەولاوێردی، زۆربەی ئەو منداڵانەی لە خوێندن بێبەش دەبن لە ناوچە ھەژارنشینەكانی ئێرانن و تەنیا لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو منداڵی 6 تا 18 ساڵ بە ھۆی ھەژاری و نەبوونی ئیمكاناتی پێویست لە خوێندن بێبەش بوون.