ئەمریكا موڵكهكانی ئێران بە كرێ دەدات
لە خاكی وڵاتەكەی
K24 - ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگهیهندراوێكدا ئاماژهبهوهدهكات، به گوێرهی یاسا ناوخۆییەكانی ئەمریكا، سەرجەم بینا و باڵەخانەكانی ئێران لە سێ ویلایەتی ئەمریكادا بە كرێ دەدرێت.
لە راگهیهندراوهكهی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ھاتووە، بە پێی یاسا، ئەو وڵاتانەی لەگەڵ ئەمریكا پەیوەنییان دەپچڕێت، داراییەكانیان لە خاكی ئەمریكادا دەگەڕێتەوە بۆ حكوومەتی ئەمریكا و بەو پێیەش دەتوانرێت بینا و باڵەخانەكانی ئێران لە نووسینگەكاندا وەكوو بینای كرێ بەكاربھێندرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئەوكارە بۆ گەڕاندنەوەی تێچووی پاراستنی بیناكانی ئێرانە لە خاكی ئەمریكادا.