ئێران: رووسیا ده‌يه‌وێت لێمانه‌وه‌ فێر بێت

فەرماندەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، رووسیا بە چڕی هەوڵدەدات زانیاری درووستکردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بەدەست بێنێت.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، رووسیا بە چڕی هەوڵدەدات زانیاری درووستکردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بەدەست بێنێت.

محەممەد باقری، بە بۆنەی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆی باڵای بەرگری ئێران رایگەیاند: زۆربەی زانستەکان لە دڵی جەنگەوە سەریان هەڵداوە و تەنانەت ئەمڕۆ لە سووریا و عێراقیش، بۆ بەرهەمهێنانی زانست لایەنەکان لە کێبڕكێ دان.

باقری گوتیشی: ئەمڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بە مەودای دوور دەرۆن و توانای دەستنیشانکردن و لێدانی بنکەی یەک مەترییان هەیە. تەنیا چەند وڵاتێکی کەم ئەو زانستەیان لەبەر دەست دایە و ئیسرائیلیش بە هۆی ئەمریکاوە ئەو زانستەی بەدەستهێناوە و رووسیاش هەوڵدەدات لە رێگەی ئێرانەوە فێری ئەم زانستە بێت.