یازدەهەمین فيستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستیپێکرد

یازدەهەمین فيستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بەشداریی 25 گروپی شانۆکار دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

K24 – هه‌ولێر:

یازدەهەمین فيستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بەشداریی 25 گروپی شانۆکار دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوبەری گشتیی ئیدارەی ئیرشادی پارێزگای سنە رایگەیاند: ئەمساڵ 25 گروپ بەشداری فيستيڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوانن کە 12 گروپیان هی پارێزگای سنەن.

رۆژی یەکشەمە گروپەکانی بەشدار وەردەگیرین و رۆژی دووشەممە فێستیڤاڵەکە بە فەرمی دەستپێدەکات.

بەڕێوبەرانی فيستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەڵێن بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی فيستیڤاڵەکە پێویستە 60 وڵات بەشدار بن و ئەمەش پێویستیی بە ئامادەکاریی زیاتر هەیە کە لە توانای شارێکی بچووکی وەک مەریواندا نییە.