چەند ئەندامێکی داعش لە ئێران دەستبەسەر كران
پارێزگاری سێمنانی ئێران رایگەیاند، چەند ئەندامێکی رێكخراوی داعشیان دەستبەسەر كردووە، كە ویستوویانە لە شوێنە گشتییەكانی پارێزگاکە تەقینەوە ئەنجام بدەن.
K24 – ههولێر:
پارێزگاری سێمنانی ئێران رایگەیاند، چەند ئەندامێکی رێكخراوی داعشیان دەستبەسەر كردووە، كە ویستوویانە لە شوێنە گشتییەكانی پارێزگاکە تەقینەوە ئەنجام بدەن.
ھەواڵدەری ئیسنا لە زاری مەحەممەد رەزا خەباز بڵاویكردەوە، کە ژمارەیەك لە دەستبەسەرکراوەکان ئەندامی گرووپە تەكفیرییەكانیان دەستبەسەر كردووە و دەستیان بەسەر ھەندێك چەك و تەقەمەنیدا گرتووە. خەباز باسی لە ژمارە و ناوی دەستگیرکراوەکانی نەكرد، بەڵام دەڵێ سەر بە داعشن و ویستوویانە لە شوێنە گشتییەكان تەقینەوە ئەنجام بدەن.